۸/۱۱/۱۳۸۹

من بڕوام بە شۆڕش و ھونەرمەندانی شۆڕش ھەیە!


وەڕگێڕان لە توركیەوە
 ئەنوەر حەسەن پوور

ئەم وت و وێژە لە لایەن دورسون ئاكچام و دوا بە دوای سەركەوتنی فیلمی "ڕێگا" لە فیستیڤاڵی فیلمی كەن دا لە گەڵ یڵماز گونەی ئەنجام دراوە و لە ساڵی 1982 و لە ژمارە 9ی گۆڤاری "توركیای دیمۆكراتیك" دا بڵاو بۆتەوە. بەو باوەڕەوە كە ھیچ نووسراوەیەك ناتوانێ یڵماز گونەی وەك تێڕوانینەكانی خۆی بناسێنێ و لە بەر ئەوەی كە زۆر كەم لە ڕوانینەكانی یڵماز گونەی وەرگێڕدراونە سەر زاراوەی سۆرانی زمانی كوردی، ئەم دیمانەیە وەرگێڕدراوە. ئەم بابەتە لە ژماری پێنجی گۆڤاری فیلم دا بڵاو بۆتەوە. لینكی داگرتنی ئەو گۆڤارە لە كۆتایی بابەتەكە ھاتووە.

۸/۰۳/۱۳۸۹

ئێمە بوین بە فیلمسازی ڕۆژاوایی که‌ له کوردستان فیلم دروست ده‌که‌ین

وت و وێژێك لە گەڵ ئەمیر غوڵامی
سازدانی ئەنوەر حەسەن پوور

بە نێوی ماڵپەڕی بیست و چوار كاتژمێر لە ھەوڵی ئەوە داین كە دەست بە زنجیرە ھەوڵ دانێك بكەین لە پێناو باسێكی تێر و تەسەل لە مەڕ سینەمای كوردی، خەسارەكانی و ئەو ڕەھەندانەی دەبێ ڕاوەستەیان لە سەر بكرێت. بۆ ئەم مەبەستە تا ئێستا ھەندێك پرسیارمان ئاڕاستەی تاقمێك لە نووسەران، دەرھێنەران و ڕەخنە گرانی كورد كردووە. ئامانجمان ئەوەیە كە لەم ڕێگەوە بتوانین ڕێگە لە بەر دەم باسێك بكەینەوە بەڵكوو ئەم ھەوڵ دانە ھەنگاوێك بێت لە پێناو بەرەو پێش بردنی ڕەخنەی سینەمایی و شوێنێك بۆ گوێ گرتن لەو نووسەر و ھونەرمەندە بە توانایانە ساز بكرێت. ھەر بۆیە و لەم پێناوەدا پێشوازی دەكەین لە ھەموو ئەو بابەتانەی لە سەر سینەمای كوردی و ڕەھەندەكانی دەكرێت و بۆ ئەمەش دەستی یارمەتی ھەموو خاوەن بیر و ڕایەك دەگرین.
كاك ئەمیر غوڵامی یەكێك لەو دەرھێنەرە لاوانەیە كە خاوەن زۆر بیر و ڕای گرینگە لە سەر سینەمای كوردی و پێشتریش لێكۆڵینەوەیەكی تێر و تەسەلی لەم بارەوە كردووە كە جێگای سەرنجێكی زۆرە. كاك ئەمیر لە فێستیڤاڵی فیلمی دۆكۆمێنتاری لەندەن و مێلبۆرن و فێستیڤاڵی فیلمی كورتی لەندەن بەشداری كردووە و خاوەن چەند بەرھمی گرینگ و جێی تێڕامانە. كاك ئەمیر غوڵامی بەشی دەرھێنەری سینەمای تەواو كردووە و ئێستاش لەو بوارەو بەردەوما بە چالاكیەكانی دەدات.

۶/۲۰/۱۳۸۹

كورتە فیلمێكی نووسراو

وێڵم و تاریكە دەورم فەڕشی ڕێگەم مەینەتە
بێ كەسم تەنھا ئەناڵم مەرگی خۆمم عەزرەتە

سازی ئاھەنگی شەوانم سۆزی جەرگی لەت لەتە
یاوەر و یاری ئەنیسم ئاو و ئەشكی حەسرەتە

***

ھێشتا گۆڕانیەكە تەواو نەببوو كە ئەو دوایین ھەناسەی كێشا. ئیتر غوربەت بە ھەموو ئازارەكانیەوە تەواو ببوو...

۶/۱۷/۱۳۸۹

شانسی كوێر (بەختی ڕەش)

ناوی فیلم: بەختی ڕەش (Blind Chance)
دەرھێنەر: كریستۆف كێشڵۆفسكی
ڕێكەوت و شوێنی بڵاوبوونەوە: ژانویەی 1981 - لەھێستان (پۆڵەند)
----------------------


قەت وا ھەبووە بیری لێ بكەنەوە كە بوون یان نەبوونی ھەندێ ڕووداوی بچووك دەیتوانی كاریگەری زۆر گەورە لە سەر ژیانتان دا بنێ؟! ڕەنگە زۆر كەس بیری لێ نەكردبێتەوە بەڵام بە دڵنیاییەوە لە ژیانی ھەموو كەس دا ھەندێ ڕووداوی زۆر بچووك و بێ بایەخ ھەن كە دەتوانن لە ڕوانگەیەكەوە وەرچەرخانێك لە ژیانی مرۆڤ دا بە دی بێنن.

۵/۳۱/۱۳۸۹

كورتە فیلمێك سەبارەت بە ئەوین

ناوی فیلم: كورتە فیلمێك سەبارەت بە ئەوین (Krótki film o milosci - a short film about love) 
دەرھێنەر: كریستۆف كێشڵۆفسكی
ڕێكەوتی بڵاو بوونەوە: 20 ئاپریل 1989


------------------
ئەوین! ڕەنگە زێدەگۆیی نەبێت ئەگەر بڵێین ھیچ وشەیەك ھێندەی ئەوین سینەمای بە خۆیەوە خەریك نەكردووە. زۆر زۆر بە دەگمەن ڕوو دەدات فیلمێك بە بێ پشتیوانی ئەوین بتوانێ سەر ھەڵبدات و لە سەر پێ بمێنێتەوە. وشەیەكی سیحراوی و ھەستێكی سەیر و سەمەڕە كە مرۆڤایەتی تا ڕۆژی ئەمڕۆ ھەوڵی پێناسە كردنی دەدات و بۆی پێناسە ناكرێت. ھەستێك كە مرۆڤ لە گەڵ خۆی لە سەر پێ ڕادەگرێ و لە گەڵ لە ناو چوونی خۆی، لە ناوی دەبات. ئەو ھەستەی كە تەنانەت دڵ ڕەق ترین مرۆڤەكانیش دێنێتە لەرزەوەو كوڵی گریانیان ھەڵدەستێنێ. گریان، فرمێسك، ھەنسك، ئەوین و... وەك بڵەی ھەموو لە كانیاوێك دێنە دەر، ئەو وشە سیحراویانەی كە سینەما و ئەدەبیات و ھونەر بە گشتی بە خێو دەكەن و سات بە سات و چركە بە چركە گوڕ و تینی پێ دەبەخشن.

۵/۲۶/۱۳۸۹

ئاوازە



ناوی فیلم: ئاوازە (the prestige)
دەرھێنەر: کریستۆفێر نۆڵان
ڕێكەوت و شوێنی بڵاو بوونەوە: 20ی ئۆكتۆبەری 2006 - ئەمریكا

------------------------
ئەو فیلمه‌ به‌سه‌رهاتی دوو جادووگه‌ری به‌ناوبانگ و پرۆفێشناڵی شاری له‌نده‌نه‌ به‌ ناوه‌کانی "ئاڵفرێد بۆردن" و "رۆبێرت ئنجی"یه‌ که‌ به‌ یه‌که‌وه‌و هاوڕێ له‌ گه‌ڵ مامۆستاکه‌یان، له‌ سه‌ر سه‌کۆی ساڵۆنه‌کانی له‌نده‌ن جادووگه‌ری ده‌که‌ن. ئه‌م دوو جادووگه‌ره‌ له‌ بواری که‌سایه‌تیه‌وه‌ جیاوازیه‌کی زۆریان به‌ یه‌که‌وه‌ هه‌یه‌. رۆبێرت مرۆڤێکی خۆ به‌ زل زانه‌ که‌ ته‌نیا چاوی له‌ وه‌یه‌ به‌ بیر و هزری مرۆڤه‌کانی تر گه‌وره‌ بێته‌وه‌و له‌ به‌رامبه‌ردا ئاڵفرێد مرۆڤێکی ساده‌یه‌ که‌ له‌ ئه‌نجامی زه‌همه‌ته‌کانی خۆیدا جێگه‌ و پێگه‌ی ژیانی پێک هێناوه‌. ئه‌وان له‌ یه‌کێک له‌ جادوویه‌کانی خۆیان دا جوولیای هاوسه‌ری رۆبێرت ده‌به‌ستنه‌وه‌و له‌ بۆشکه‌یه‌کی ئاوی داوێن. جوولیا ناتوانێ گرێیه‌کان بکاته‌وه‌و له‌ ئاکام دا ده‌خینکێ. رۆبێرت مه‌رگی ژنه‌که‌ی به‌ تاوانی ئاڵفرێد ده‌زانێ و له‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه‌ که‌ به‌ ئه‌نقه‌ست گرێیه‌کانی وا لێداوه‌ که‌ جولیا نه‌توانێ بیانکاته‌وه‌. هه‌ر به‌و هۆیه‌ش نێوانیان تێک ده‌چێ و له‌و ساته‌وه‌ ده‌بن به‌ دووژمن.

۵/۱۷/۱۳۸۹

یڵماز گونەی لە زمان خۆیەوە!




وەك ھونەرمەندێك بە یڵماز گونەی ناسراوم. ناوە ڕاستیەكەم "یڵماز پووتون"ە. ناوەكەم ئەو واتایانەی ھەیە: "كەسێك كە لە بەرامبەر دژواریەكان ناچەمێتەوە، بێ ھیوا نابێ، ناكەوێتە دڵەڕاوكێ و ناترسێ." پاشناوەكەشم (پووتون) بە دەنكی میوەی دارێك دەڵێن كە ناشكێ. لە ساڵی 1937 لە گوندی "یەنیجە"ی سەر بە شاری "ئادانا" ھەڵكەوتوو لە باشووری توركیا ھاتمە دونیا. بە ڕەچەڵەك كوردم. یەكێك لە دوو مناڵەكەی بنەماڵەیەكی بێ خاك و زەویم. دایكم دیندار بوو و سەوادی خوێندن و نووسینی نەبوو. ھێشتا ماوە... . بابیشم سەوادی خوێندن و نووسین لە سەربازی فێر ببوو. ئەویش وەك دایكم قەتی قوتابخانە نەدیتبوو. ساڵی 1976 ئەو كاتەی من لە زیندانی قەیسەری بووم مرد. نەمتوانی قەبرەكەی ببینم...

۵/۰۹/۱۳۸۹

زێڕی سوور


ناوی فیلم: زێری سوور (طلای سرخ/  crimson gold)
دەرھێنەر: جەعفەر پەناھی
ڕێكەوتی بڵاو بوونەوە: ساڵی 2005 ساز كراوە بەڵام لە
بەر ئەوەی لە لایەن بەرپرسانی سینەمای ئێران وەك فیلمێكی
ڕەش بین ناوی لێ برا قەت لە ئێران ئێكران نەكرا.
-----------------------------

من دڵنیام ھەر مرۆڤێك لە ژیانی خۆی دا خاوەنی ھەندێك ساتی تایبەتە كە پێی خۆش بووە كەسێك بكۆژێ یان تا سەرە مەرگ لە كەسێك بدا. ڕەنگە زۆربەی ئەو چركە ساتانە ئەو كاتە سەر ھەڵبدەن كە كەسێك یان كەسانێك ئێمە بچووك بكەنەوە، بە كەممان بزانن یان ئەو كاتەی دەخوازین ببینرێین و نامان بینن و لەوەش زیاتر ڕێگە لە پێش ئەوە دەگرن كە بدیترێین. ئەو كاتەی كە ھەین بەڵام بە نەبوومان دادەنێن و تا ئەو جێگەیەی لە دەستیان بێ بچووك و بێ نرخمان دەكەنەوە. لەو چركە ساتانەدایە كە پێمان خۆشە تۆڵە بكەینەوە، پێمان خۆشە لە ھەر ڕێگەیەكەوە دەبێ با ببێ ھەبوونی بە واتای خۆمان بسەلمێنین و بۆ ئەوەش ئامادەین ھەموو كارێك بكەین. دەڵێن تەنیا ڕێگەیەك ھەیە كە ئەو مرۆڤانەی خۆیان دەكوژن لە خۆ كوشتن پەشیوان ببنەوە، ئەویش ئەوەیە كە ھۆكار یان ھۆكارەكانی خۆ كوشتنیان لە ناو بچێ. تۆ بڵەی ئەو ڕاستیە بۆ ئەو كەسانەی وا دەیان ھەوێ كەسێكیش بكوژن ھەر وەھا بێ؟! ئەگەر وابێ كە واتە ئەو كەسەی دەمان ھەوێ بیكۆژین یان خۆد بیرمان لە كوشتنی كردۆتەوە دەبێ لە ناو بچێ و بەس.

۵/۰۱/۱۳۸۹

مەرگ و خاتوون

ناوی فیلم: مەرگ و خاتوون (Death and the maiden)
ناوی دەرھێنەر: ڕۆمەن پۆڵانسكی (Roman Polanski)
نووسەر: بە پێی شانۆنامەیەكی ئاریەڵ دۆرفمەن
ڕێكەوتی بڵاو بوونەوە: 23 دێسامبری ساڵی 1994 - ئەمریكا

---------------

 ئەو فیلمە بە پێی شانۆنامەیەكی نووسەرێكی خەڵكی شیلی بە ناوی ئاریەل دۆرفمەن ساز كراوەو وەك لە سەرەتای فیلمەكەدا دەنووسرێ ئەو ڕووداوە لە وڵاتێكی نادیاری ئەمریكای لاتین دەقەمێ كە دیكتاتۆری پێشوو لە ناو چووە و ڕژیمێكی نوێ ھاتۆتە سەر كار.
ھەر لە سەرەتای فیلمەكە لە گەڵ كاراكتێری سەیر و سەمەڕەی ژنێك ڕووبەڕوو دەبینەوە كە ھەموو كردەوەكانی نیشاندەری ئەو ڕاستیەن كە كێشەیەكی ھەیە. "بولینا" ھاوڕێ لە گەڵ ھاوسەرەكەی (جێڕاردۆ) لە كۆنسێرتێكی مۆسیقا دانیشتوون. بولینا دەستی ھاوسەرەكی گرتووەو بە توندی ڕێكی دەكوشێ. پارچە مۆسیقایەك بە ناوی "مەرگ و خاتوون" بەرھەمی ھونەرمەند فرانسیس شۆبێرت لە لایەن چوار مۆسیقا ژەن دەژەنرێ. لە سێكانسەكانی دوایی دا دوای ئەوەی كە شەوێكی تاریك و دەریایەكی تۆفانی و ماڵێكی دوورەدەست و تەریك دەبینین كە تێیدا بولینا خواردنی ساز كردووە. بەڵام سەیرە كە لە سەر مێزی خواردن دانانیشی، خواردنەكەی دەباتە ناو ژوورێكی تەنگ و تاریك و لە ژێر تیشكی چرایەكی بچووك دەست بە خواردن دەكا. لە پڕ دەنگی ترۆمبیلێك دەبیسێ. بێ ھیچ ھۆكارێك دەترسێ، ھەموو مۆم و چراكانی ماڵەوە دەكوژێنێتەوە، دەمانچەیەك ھەڵدەگرێ و دەرگاكە قفڵ دەكا. پاشان بۆی دەردەكەوێ كە ھاوسەرەكەی لە ڕێگا ترۆمبیلەكەی خراپ بووە و كەسێك یارمەتی داوەو گەیاندوویەتەوە بۆ ماڵەكەی. لە میانەی دیاڵۆگی ئەو پیاوە لە گەڵ جیراردۆ بۆمان دەردەكەوێ كە جیراردۆ پارێزەرێكی بەناوبانگە كە بە تازەیی لە لایەن سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە كراوە بە بەرپرسی لێكۆڵینەوە لە سەر جینایەتەكانی ڕژیمی دیكتاتۆری پێشوو. 

۴/۲۹/۱۳۸۹

مەخمەری شین

ناوی فیلم: مەخمەری شین
دەرھێنەر: دێوید لینچ (David Lynch)
ڕێكەوتی بڵاو بوونەوە: 19ی سێپتامبێری 1986

---------------

ڕەنگە بە ھەڵە نەچووبین ئەگەر بڵێین دێوید لینچ یەكێك لە بەھێزترینی ئەو دەرھێنەرانەیە كە توانیوێتی ڕوانگە دەروون ناسیەكانی زیگمۆند فرۆید بە باشترین شێوە لە چوارچێوەی فیلمەكانی دا حەشار بدات. ئەو كێشانەی وا چ بە ئاشكرا و چ بە شاراوە ھەموو كۆمەڵگاكان لە گەڵی ڕووبەڕوون و تاك تێیدا دەتڵێتەوە.
مەخمەری شین ھەر چەند وەك كارەكانی تری دێوین لینچ زۆر بە پێچ و پەنا و خاوەن زۆر خاڵی شاراوە و ھێمای جۆر بە جۆر نیە و سەرەڕای ھەبوونی ھەندێ گرێی سەرەكی و لە ھەمان كات دا ساكارە بەڵام، بۆ ئەو دەرھێنەرە سەرەتایەكی زۆر گرینگە كە دوا بە دوای ئەو فیلمە توانیوێتی بەرھەمی تری وەك "بلواری ماڵھاڵێند" و "شەقامی ون بوو" بخوڵقێنێ. ئەو فیلمە ھەر چەند چورچێوەیەكی بە تەواوی رێئاڵی ھەیە بەڵام بە پەل كێش كردنی بۆ ھەندێ شوێن و كێشەی سێكس و دەروون ناسی "ضمیر ناخودآگاه" ڕەھەندێكی سووڕێئاڵیش لە خۆوە دەگرێ و ئەوەش یەكێك لەو تایبەتمەندیانەیە كە ئەگەر نەتوانین بڵێین جیاوازیەكەی زۆری لە بەرھەمەكانی تری ئەو دەرھێنەرەش ھەیە، ئەوا دەتوانین بڵێین لەو بەرھەمەی دا ھێشتا بە تەواوی ڕێگەی سووڕێئاڵسمی ڕاستەقینەیە نەگرتۆتە بەر.

۴/۲۸/۱۳۸۹

پوورە زارا!

منیش وەك لە سەدا ھەشتای خەڵكی كوردستان پوورێكم ھەیە بە ناوی زارا. نیزیك بە نیو سەدە لەوە پێش لە شەوێكی ساردی زستانێكی سەخڵەتی، باپیرم و خاڵی بابم (ژن براكەی) بڕیار دەدەن كە پێوەندی بنەماڵەكەیان پتەوتر بكەن و پوورم بۆ بابم بە ژن بچێ و شوو بكات بە كوڕی خاڵی خۆی تا لە بەرامبەر ئەمە بابم لە گەڵ كچی خاڵی زەماوەند بكا. نە پوورم ناڕازی دەبێ بەو زەماوەندە نە بابم و نە كوڕی خاڵی بابم، بەڵام لەو بەینەدا كچی خاڵی بابم دڵی لە جێگەیەكی ترەو ڕاست شەوێك بەر لەوەی زەماوەندەكان ساز بن، لە گەڵ عەجەمێكی بەژن و باڵا كورتی خەڵكی شاری قەزوێن كە ئێستا لە تایفەدا بە میرزا برایم ناوی دەر كردووە، ھەڵ دێ و بەم شێوەیە ژیانی پوورم گۆڕانێكی گەورەی بە سەر دێ و چارەنووسی وەردەسووڕێ.

۳/۰۵/۱۳۸۹

گابریل گارسیا مارکز در ابتدای "زنده‌ام که روایت کنم" می‌نویسد: "زندگی آن چه زیسته‌ایم نیست، بل‌که آن چیزی است که به خاطر می‌آوریم تا روایتش کنیم" و از دیدگاه من درون مایه سریال شگفت انگیز و خارق‌العاده‌ی لاست، با تمام پیچ و خم‌ها و سوال‌های بی‌پاسخش در این جمله نهفته است. لحظه‌ی مرگ جک و سکانس پایانی آخرین قسمت سریال چنان تدوین شده است که معلوم نیست آن‌چه ما با آن سر و کار داریم لحظه‌ی مرگ جک است یا خاطره‌ای که از یک روز گنگ به یاد می‌اورد. معلوم نیست جک در لحظه‌ی مرگ خود غرق در خیال‌هایش صحنه‌های دیگری از زندگی را به خاطر می‌آورد، یا در سکانسی که همه‌ی شخصیت‌ها جمع شده‌اند به لحظه‌ی مرگش فکر می‌کند. آن‌چه عیان است و در دیالوگ بین جک و پدرش به وضوح گفته می‌شود این است که:"در این‌جا چیزی به عنوان «حال» ممکن نیست. " و گره کور این سریال هم همین است. زمان! این‌که آیا تمام این اتفاقات در حال رخ دادن است،‌ یا همه چیز به پایان رسیده، در خاطرها مانده و روایت می شود،‌ در هیچ کجا و به هیچ عنوان قابل درک نیست. بازی با مفهوم زمان یعنی این،‌ شکست زمان با فلاش‌بک‌ها و فلاش فورواردهای فوق‌العاده به جا و مناسب یعنی این. برخلاف آنچه تصور می‌کردم و از آن ترس داشتم، سریال لاست دقیقا آن‌گونه تمام شد که باید می‌شد. از هیچ چیز کم نگذاشت. هیچ کدام از مفاهیم انسانی این سریال فدای هیچ چیز دیگری نشد. از ابتدای این سریال من کوچکترین جزء بی‌موردی را که در جای خودش نباشد به خاطر نمی‌آورم. و سوال‌های عجیبی که بی‌پاسخ ماند که به نظر من تمامی زیبایی کار در همین است.

۱۱/۰۲/۱۳۸۸

نگاهی به فیلم آوتار

در متولوژی هند، اواتار قالب یا شکل‌هایی است که خدایان به هنگام پایین آمدن به سطح زمین از آن‌ها استفاده می‌کنند. خدایان هند به هنگام استفاده از این اشکال _ و یا به گفته‌ی دیگر ماده _ رخساره‌ی واقعی خود را از دست نمی‌دادند و ظاهر نهایی آن‌ها به شکل نیمه انسان، نیمه حیوان _ یا هر ماده‌ی دیگری _ در می‌آمد.

جیمز کامرون برای آخرین اثر خود که جنب و جوش و غوغای بسیاری در جامعه‌ی هنری آمریکا (هالیوود) به وجود آورد،‌ به متولوژی متوسل شده است. وی سناریوی فیلم را در سال ١٩٩۵ به پایان رساند و سال‌های طولانی در تدارک ساختن این فیلم بود. جلوه‌های ویژه و گرافیک‌های کامپیوتری فیلم در لس‌آنجلس، نیوزیلند، خلیج مکزیک و انگلستان انجام شده است.

۱۰/۱۸/۱۳۸۸

...!

(١)

"باران"! که می‌بارد
تو زندگی را بر من تلخ می‌کنی
و این یعنی زمین از تشنگی می‌میرد.

(٢)
کلمه‌ها در دهانم می‌پوسند
وقتی سکوت پیشه می‌کنی.

(٣)
دیوارها را خراب نکن
بگذار چیزی برای سایه بماند.

(۴)
دستم را بگیر
بیا با هم بسوزیم
حالا که زمین گر گرفته است.

(5)
سرفه هایت
دودمانم را به باد خواهد داد
عاقبت.
_ بگذار این را فقط تو بفهمی! _

(6)
یک ربع مانده به صبح
بیرون هنوز برف می بارد
آیا واقعا فردا روز دیگری است؟

(7)
دهانم بوی گریه می‌دهد
وقتی در تنهایی به خواب می‌روم.

(8)
می خواهم نفس بکشم
آسمان را باز بگذار
برای یک شب هم که شده...

Newer Posts Older Posts